20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وادەی کردنەوەی جووتسایدی گەزنە ئاشکرا دەکرێت

پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی ئەم مانگە، کۆتایی بە کارەکانی پرۆژەی جووتسایدی گەزنە بهێت و شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

شەممە، 07-09-2024، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند “کارەکانی پرۆژەى دووسایدی شەقامی گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و سەدا 90ـی کارەکانی تەواو بوون”.

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد “ئێستا تیمی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دووسایدی شەقامی گەزنە بە شێوەیەی ڕێکوپێکی ئەندازەیی بە هێڵكاری نەخشەکێش دەکات”. گوتیشی، “پێشبینی دەکەین ناوەڕاستی ئەم مانگە جووتسایدەکە بکرێتەوە”.

درێژیی جووتسایدی گەزنە سێ کیلۆمەترە، پانییەکەی 30 مەترە و بە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت.شەقامەکە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای 120 مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەوەش كاریگەریی زۆرى دەبێت لەسەر جوڵەى بازرگانى و ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شاری هەولێر.

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕوونیشی کردەوە، جووتسایدی گەزنە، شەقامێکى گرنگ و ستراتیجیى شارى هەولێرە و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو چارەكردنی گرفتی هاتوچۆى هاووڵاتییان، لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بە شێوەى بەڵێندەرایەتی، لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپه‌وه‌ جێبەجێ ده‌کرێت.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای فشارە دارایی و سیاسییەکان، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بەردەوامە؛ چەندین پرۆژەی تریش لە دروستکردندان و بە زووترین کات دەچنە خزمەت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

ئەمانەش هەن

سبەی ھەینی مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

mahir

بریاری نوێ دەرچوو بۆ دابەزاندنی دۆلار

mohammed

هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان

Abduljabar Ali