نیسان 20, 2025
rasr.press

وەزیری ناوخۆ: دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە هۆکاری سیاسی هەیە

حکومەتی ناوەندی بەردەوام کۆسپ دەخاتە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. هەر مانگە و پاساوێکی نوێ دەهێنرێتەوە، بەجۆرێک کە هیچ مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە نەنێردراوە. تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت ناڕوونە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئامادەکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەران بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام دراوە. دواخستنی مووچە تەنها بیانوویە و پەیوەندی بە وردبینییەوە نییە.”

بەگوێرەی وەزیری ناوخۆ، لە پشت نەناردنی مووچەوە ئیرادەیەکی سیاسی هەیە بۆ دروستکردنی کێشە بۆ هەرێم، بەتایبەت لەم کاتەدا کە پرۆسەی هەڵبژاردن نزیکە. ئەم کردارەشی بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا وەسف کرد.

لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک ماوە بۆ دەستپێکردنی مانگی نۆ، وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی نزیکەی 950 ملیار دینار، تەنها 35 ملیار و نیوی بۆ مووچەی مانگی حەوت خەرج کردووە. هەروەها بەبێ ڕوونکردنەوە، 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرج کردووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

ئەمانەش هەن

پێش جەژن مووچە دابەشدەکرێت

mahir

قەتل و عامی چەکداران حزبولای لوبنانی ببینە

mahir

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپەکانی ڕەفەح بە “تاوانی جەنگ” وەسف دەکات.

aso