وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان، دەزگا ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان و هەر کەسێک دزە بە پرسیارەکان بکات سکاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.
یەکشەممە، 23ـی حوزەیرانی 20224، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییهكانن بریتین لە 122،015 قوتابین و به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كراون.
وەزیری پەروەردە دەڵێت، “سوپاسی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ئامادە باشییان، هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری هەولێر هۆڵی تاقیکردنەوەی ئامادەی کوردستانی کوڕانمان بەسەر کردەوە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوکارن لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە لە هەرێمی کوردستان”.
ئەو وەزیرە دەشڵێت، “پێش تاقیکردنەوەکان هیچ حاڵەتێکی گزیکردن نەبووە و دوای ئەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان دەس تپێ دەکات، هەر حاڵەتێک هەبووبێت کە هەر باندێک ویستبێتی قوتابیان فریو بدات، لە دووساڵی ڕابردوو بە پێی پلانێکی ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، لە ئاسایشی سلێمانی و هەولێر و دهۆک، لە هەموو ئیدارە سەربەخۆکانیش، هاوکارێکی ڕژدی وەزارەتی پەروەردە بوون”.
ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوە دا کە بە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ئەمنییەکان هەیە، هەر کەسێک هەر کارێک بکات، ئێمە تیمێکی چاودێرمان هەیە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەو تیمە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، تەواوی ئەو پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی ئەوان هەیانە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت وهەر کەسێکیش دزە بە پرسیارەکان بکات، دەدرێت بە ئاسایش و وەزارەتی پەروەردەش بەفەرمی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکات.
ئەوەشی خستە ڕوو، پێش تاقیکردنەوەکان و لەناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان ڕێکارەکان دەگیرێتەبەر، ئێمە لە هیچ کەسێک نابوورین کە یاری بە هەستی قوتابیان و خوێندکاران بکەن و هانی فریودانیان بدەن.
ئەمڕۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن 122،015 قوتابین و به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵ دابه‌ش كراون.
له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.