دوای ئەوەی لەگەڵ هەشت كەس فڕۆكەكەیان لەناوەڕاستی دارستانێك دیارنەما، دەسەڵاتدارانی مالاوی دۆزینەوەی پاشماوەی فڕۆكەكەی جێگری سەرۆكی وڵاتیان ڕاگەیاند.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ دەسەڵاتدارانی مالاوی دیارنەمانی فڕۆكەكەی جێگری سەرۆك و هەشت كەسی دیكە كە لەگەڵیدا بوون ڕاگەیاند، ئەوان بەرەو ناوچەی ساولۆس كلاوس لە وڵاتەكە دەچوون، بەڵام ئەمڕۆ پاشماوەی فڕۆكەكە و تەرمی سەرجەمیان دۆزرایەوە.