وەزارەتی ژینگەی عێراق، کۆمەڵێک ڕێنمایی هۆشیاریی بڵاو کردەوە، بەوەی دەتوانرێت چەند هەنگاوێکی گرنگ پەیڕەو بکرێت بۆ خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی پێست و سووتانی لە بەر خۆر لە ڕۆژانی گەرمدا، ڕێنماییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن.
– لەبەرکردنی جلوبەرگی ڕەنگ کاڵ و سووک کە جەستە بە باشی دادەپۆشێت.
-بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر.
– دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە کاتە گەرمەکاندا.
-ئاوی پێویست بخۆرێتەوە بۆ ئەوەی شێی جەستە کەم نەبێتەوە.
-نەچوونە دەرەوە لەو کاتانەی پلەکانی گەرما زۆر بەرزن.
– لەچاوکردنی چاویلکەی تاریک و کڵاو و هەڵگرتنی چەتر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی تیشکی خۆر.
-بەفیڕۆ نەدانی ئاو و وزەی کارەبا چونکە بەفیڕۆدان دەبێتە هۆی زیان بۆ کەسانی دیکە.
– زیادکردنی دارستان و سەوزایی بەردەوام.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەلماندوویەتی کە ئەم ڕێنماییانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ڕێگریی لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی خۆر.