وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە 24ی حوزیرانی 2024 دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی مانگی پێنج بکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نییە”.