20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی چوارقورنە – دووکان دەست پێ دەکاتەوە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی چوارقورنە – دووکان دەست پێ دەکاتەوە.

یەکێک لە شارێگاکانی هاتوچۆی نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێرە، هاتوچۆی بازرگانی و دەروازە سنوریەکانی زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی لێوە دەکرێ، ڕێگای دوکان – ڕانیە ، بەردی بناغەی دووساید کردنی ساڵی 2011 دانراوە، ڕێگایەکی قەرەباڵغ، بەڵام پڕ چاڵ و چۆڵی، و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست کردووە، زۆرێک لە ڕووداوە سەختەکانی هاتوچۆ کە قوربانی زۆری لێ دەکەوێتەوە لەو ڕێگایەدا روودەدەن،

شۆفێران و دانیشتوانی گوندەکانی سنوری قەزای دوکان داوادەکەن کە بە خێرای تەواو بکرێ، لەو پێناوەشدا دووجار ڕێگا سەرەکیەکەیان بەرووی شۆفێراندا داخستووە، دواجاریان رۆژی ١ شەممەی رابردوو بوو .

محەممەد حوسێن، نوێنەری گوندنشینان ڕاگەیاند، ڕێگاکە بووەتە ڕێگای مەرگ، ڕۆژ نییە کارەسات و قوربانی لێ نەکەوێتەوە، ئەگەر بە ڕێگەی نێوان بێستانە و دووکان دا ڕێ بکەی نازانی بەکوێ دابڕۆی هەمووی چاڵە، گوتیشی: هەر لەو هەفتەیە پێنج کەس بوونە قوربانی.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە گوتی: تاوەکو ساڵی 2014 حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری لەلایەن حکوومەتی فیدراڵ پێگەیشتووە، سەرەڕای ئەوەش داهاتی مانگانە لەبەردەستی خۆی بووە، واتە لەساڵی 2011 تا 2014 گرفتی پرۆژەکە دارایی بووە، دەشڵێت: ئەبوایە ئەو پرۆژەیە پێش 2014 تەواوبوایە و لە خمەت هاووڵاتیان بوایە.

ڕێگای دوو سایدی چوارقورنە – دوکان ، بەدرێژی 55 کم و بە گوژمەی 150 ملیار دینار خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ماوەی نێوان ساڵی 2011 تا 2019 و دەستبەرکاربوونی کابینەی نۆیەم کەمتر لە 20 %ـی تەواو کراوە، ئێستا قۆناغی یەکەمی بە درێژی 18 کم و گوژمەی 12 ملیار دینار تا دەگاتە هیزۆپ 5%ـی ماوە، قۆناغی دووەم زیاتر لە 30%ـی تەواو بووە، قۆناغی سێیەمیش لە خەلەکانەوە تا دوکان کاری تێدا نەکراوە. در

ئەمانەش هەن

لە سنووری خورماتوو بۆمبێک بە پێشمەرگەیەکی لیوای 20 دەتەقێتەوە.

aso

چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەكانتان بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.

aso

فراکسیۆنی پارتی: بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەین.

aso