9 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 16, 2024
rasr.press

کۆمیسیۆن ڕێژەیی بەشداریی تاوەکوو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەیی بەشداریی دەنگدەران تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەیی بەشداریی بەپێی بازنەکان بەم شێوەیە بووە:
– بازنەی هەولێر: 34%
– بازنەی سلێمانی: 29%
– بازنەی دهۆک: 31%
– بازنەی هەڵەبجە: 30%

کاتژمێر 7ـی ئەمڕۆ 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد. لە دەنگدانی گشتیی دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەبن.
ژمارەی دەنگدەرانی گشتیی بەپێی بازنەکان:
بازنەی هەولێر: 933,115 دەنگدەر
بازنەی سلێمانی: 1,008,412 دەنگدەر
بازنەی دهۆک: 682,791 دەنگدەر
بازنەی هەڵەبجە: 59,300 دەنگدەر

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و 266 بنکە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.

ئەمانەش هەن

راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ

mohammed

بە ڕێکەوتن لەگەل یەکێتی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێک گرت.

aso

نمە باران دەست پێدەکات و کەشەکەش زیاتر فێنک دەبێت

mohammed