10 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئوکتوبەر کاتژمێر 4 پاش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی دیمکوراتی کوردستان، لەهەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه‌، چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان لیستی 190ی پارتی به‌ لیستی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیهێنه‌ری ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن ده‌زانن و ده‌ڵێن، پارتی به‌ خزمه‌تكردن و باشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان وه‌ڵامی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌داته‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووسه‌ران و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن، هاووڵاتییانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕێن و گه‌رمیان ده‌نگ به‌ لیستی190ی پارتی بده‌ن و ده‌ستی ئاوه‌دانی و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و پڕۆژه‌ گه‌شتیاری و پیشه‌ییه‌كان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌كانیان.

پارتی به‌ دروشمی ئارامی و ئاوه‌دانی، پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری و به‌ لیستی ژماره‌ 190 له‌ هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداره‌.

ئەمانەش هەن

گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن ده‌ست پێ ده‌كات.

aso

برای وەزیری پێشووی بەرگری عێراقیان کوشت

mahir

بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا سەبارەت بە ناردنی كۆچبه‌رانی بۆ ڕواندا.

aso