19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیەندرا.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین بڵاوی کردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی ١٠ـی ئەیلولی وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین بڵاوی کردەوە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان دیاری کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی ١٠ـی ئەیلولی وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، کە بەر رۆژی سێشەممە دەکەوێت.

ساڵانە لە هەرێمى كوردستان  بەشێوەیەکی گشتی لە مانگی ئەیلوولەوە دەست بە ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت و زانکۆ و پەیمانگەکانیش بە هەمان شێوە، لەلایەکی دیکەوە هێشتا خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ دەستی پێنەکردووە و دوابەدوای تاقیکردنەوەکان، نمرەکان رادەگەیەنرێن و خوێندکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بە زانکۆکان بکەن بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە قۆناغێکی نوێدا.

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی ١٠ـی ئەیلول یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق.

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی کێشەکەی چەمچەماڵی چارەسەر کرد

mohammed

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 16ـی ئاب

mohammed

سودانی بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

mahir