نیسان 20, 2025
rasr.press

ئیسڕائیل ئامادەیە، هێرشەکە ناوی ماڵی بەرپرسانی ئێرانیشی تێدایە

کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی ڕایدەگەیەنێت” پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران ئامادەیە و ماڵی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەشی بۆ ئامانجی هێرشەكەی زیاد کردووە”.

کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە” سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل پلانێکیان پێشکەش بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری وڵاتەکەی کردووە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەکە کە وردەکارییەکانی تەنها ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسان دەزانن، بژاردەی فراوانی لە خۆگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، لەوانە دامەزراوە نەوتی و گاز، ئامانجە سەربازی و حکومییەکان، جگە لە ماڵی بەرپرسانی ئێران، وەک وەڵامێک بۆ هەوڵی کوشتنی ناتانیاهۆ.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە” پشتیوانی هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەتۆمییەکان یان نەوتییەکانی ئێران ناکات”.

ئەمانەش هەن

ڕۆژنامەی( شەرق)ی ئیرانی باڵیۆزی ئاشتی لە تارانە

Abduljabar Ali

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

mohammed

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

aso