19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم وڵاتە روویدا

ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر لە میانماڕ كەوتەوە، بەهۆی بەهێزییەكەیەوە بوومەلەرزەكە لە هەریەك لە وڵاتانی بۆرما، چین، تایلاند و چەند وڵاتێكی دیكەش هەستی پێ كراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكا، سەنتەری بوومەلەرزەكە لە وڵاتی میانمار بووە و لە قوڵایی تەنیا 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە روویداوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن كە بەهۆی بوومەلەرزەكە چەندان خانوو و باڵەخانەی بەرز رووخاون و كارەساتی گەورە لە هەریەك لە وڵاتانی میانمار و بۆرما دروستبووە، تا ئێستاش قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكان بڵاو نەكراونەتەوە.

ئەمانەش هەن

د.شاخەوان عەبدوڵلا قسەی لەگەڵ سودانی و تەیف سامی کرد

mahir

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

Abduljabar Ali

عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك: سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکەین

mahir