قایمقامی هەولێر داخستنی سێ پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری ناحیەی شەمامكی باشووری هەولێر راگەیاند.
كەمێك لەمەوبەر، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ئەمشەو ٤ی ئابی ٢٠٢٤، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان، سێ پاڵاوگە لە سنووری ناحیەی شەمامكی سەر بە قەزای ناوەندیی هەولێر داخران.
جێگەی باسە بڕیارەكانی ئەمڕۆی پارێزگاری هەولێر بریتی بوون لە:
یه‌كه‌م: داخستنی 138 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
دووه‌م: ئه‌و پاڵاوگانه‌ی یاسایین، مۆڵه‌تی 10 رۆژیان پێده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
سێیه‌م: كارگه جۆراوجۆره‌كان و به‌تایبه‌ت كارگه‌ی قیڕ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێویسته ده‌ستبه‌جێ گرفته ژینگه‌ییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و رووبه‌ڕووی ئیجرائات ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته به مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت، له ئان و ساتی جێبه‌جێنه‌كردنی رێكاره ژینگه‌ییه‌كان و بڕیاری كاتمكردن و نه‌هێشتنی دوكه‌ڵ، رێكاری توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵمه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن ده‌ست پێده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ده‌گیرێت و به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت و ناچار ده‌كرێن ئۆتۆمبێله‌كان چاك بكه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: پێویسته وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات ته‌واوی مه‌رجه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكات و داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان كرا و رێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ بكه‌ن.
حه‌فته‌م: بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا درا، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه و به دواداچوون بۆیان.
هەواڵی پێشتر