
NYTCREDIT: Doug Mills/The New York Times
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا پەیامێكی بۆ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كردوە و داوا دەكات لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی دانوستان ئەنجام بدەن.
لەپەیامەكەیدا، سەرۆكی ئەمەریكا وتوشیەتی: نابێت ئێران ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆم، بۆیە واباشترە لەگەڵ تاران رێككەوتن بكەن و هیواش دەخوازێت كە تاران و واشنتۆن بگەن بە رێككەوتن.
پێشتر سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەگەڵ کازم جەلالی گفتوگۆی لەسەر هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی بەرنامە ئەتۆمییەكە كردوە.