نیسان 20, 2025
rasr.press

تەقینەوەیەکی بەهێزی دیکە لەسەر خۆڕ ڕوویدا

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەمە تەقینەوەیەكی موگناتیسی لەسەر رووی خۆردا رووی دا، ئەمشەویش تەقینەوەیەكی تری بەهێز لەسەر رووی خۆر رووی دا و بەهۆیەوە گەردەلوولێكی بەهێزی موگناتیسی دروست دەكەن و بەهۆشییەوە پێشبینی روودانی بوومەلەرزە دەكرێت.

ئەمشەو یەكشەم 12ی ئایاری 2024، سیروان ساڵح شارەزای كەشناسیی و گەردوونیی لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئەمشەو سەعات 7:35 تەقینەوەیەكی بەهێزی تر لەسەر خۆر رووی دا كە بەپەڵە خۆر ناسراون.

لەبارەی تەقینەوەكەوە، ئەم شارەزایە روونی كردووەتەوە، تەقینەوەكە گەردەلوولێكی بەهێزی موگناتیسی دروست دەكات و چەند رۆژێكی تر دەگەنە سەر زەوی و ئاماژەیشی داوە كە پێشتریش ئەم تەقینەوانە هەبوون كە دەبنە هۆی دەركەوتنی شەفەقی جەمسەری بە رەنگی سوور و لەناوچەی بەر یەككەوتنی پلێتە چالاكە تەكتۆنییەكان دەبنە هۆی روودانی بوومەلەرزەی پلە نەزانراو.

جێگەی ئاماژەیە ئاژانسی هەواڵی بۆشاییگەری “ناسا” پێنجشەمی رابردوو بڵاوی كردەوە، بەهێزترین تەقینەوە لەسەر رووی خۆردا رووی داوە و بووەتە هۆی گەردەلوولێكی بەهێزی موگناتیسیی و بەپێی “ناسا” گەردەلوولەكە لە ئەنجامی چالاكیی خۆرەوە دروست بووە و لە ساڵی 2003ەوە گەردەلوولی موگناتیسی بەم بەركەوتەی لەگەڵ خۆردا نەبووە.

ئەمانەش هەن

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

mohammed

ماوه‌یه‌ک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خانەنشین دیاری کراوە.

aso

‎بەم جەژنە، شەڕی نێوان کاکە حەمە و عەبدوڵڵای برای دەستیپێکردەوە

mohammed