نیسان 20, 2025
rasr.press

جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی.

گوژمەی 697،469،000 دینار بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (697،469،000)دینار دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

پڕۆژەكان بریتین لە كاری دابینكردنی لم و بوحس و چەو بۆ كارگەی قیری شارەوانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و كاری دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە سەرەتای گوندی قولەڕەیسی خواروو، لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە شەقامی حەمەجەزا و دروستكردنی قادرمە و دیوار لە گەڕەكی كانی با و جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30مەتریی نێوان جیاكراوەی 119ك و 124ی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.

ئەمانەش هەن

كاتی دەوامی فەرمانبەران گۆڕا

mohammed

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

aso

سه‌رۆك بارزانی: جینۆسایدی شنگال برینێكە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان.

aso