17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

محەمەد جەواد زەریف، جێگری مەسعود پزیشكیان سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی دەستی لە كار كێشایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11/8/2024، میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، محەمەد جەواد زەریف لەنامەی دەستلەكاركێشانەوەكەدا، هیوای سەركەوتنی بۆ سەركۆمار و تیمی حكوومەت خواستووە كە ناوەكانی پێشكەشی پەرلەمان كردووە.

هاوكات جێگری سەركۆماری ئێران، ئاماژەی بەوە كردووە، لە زانكۆ كار دەكات و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران دەكات، بەوەی نەیتوانیوە بەدواداچوون بۆ كاروباری سیاسەتی ناوخۆ بكات.

ئەوە لەكاتێكدایە، وەك لە میدیاكانی ئێرانەوە باس دەكرێت، محەمەد جەواد زەریف، هۆكاری سەرەكیی دەرچوونی مەسعود پزیشكیان بووە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران.

ماوەی دوو هەفتەیە، پزیشكیان، محەمەد جەواد زەریف وەك جێگری خۆی بۆ كاروباری ستراتیژی دیار كردووە.

ئەمانەش هەن

سێ بەربژێر لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە

mohammed

تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا.

aso

24 تاقیگە لە هەولێر داخران و 21ی دیکەش سزادران

mohammed