نیسان 20, 2025
rasr.press

بە ڕێکەوتن لەگەل یەکێتی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێک گرت.

 

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی گەیشتنە ناوچەی کوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان و دەستیان بەسەر چەند بیرە نەوتێکدا گرت. ئەم هێزە نزیکەی 3000 چەکداری لەگەڵدا بووە کە بە زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل، شۆفڵ، هامەر و کەرەستەی سەربازی دیکەوە هاتوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاندووە کە ئەم هێزانە لە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە سنووری لیوای پێنجی پیادە لە گەرمیان گەیشتوونەتە ناوچەکە و ئێستا خەریکی دروستکردنی سەنگەر و بەهێزکردنی پێگەکانیانن لە نزیک بیرە نەوتەکان.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام دراوە. هێزەکانی پێشمەرگە هەوڵیان داوە ڕێگری لە پێشڕەوی زیاتری حەشد بکەن بۆ ناو ناوچەی بۆشایی ئەمنی، بەڵام حەشد ڕایگەیاندووە کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی هاتوون.

شایانی باسە ئەم ڕووداوە وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی کەرکوک دەبینرێت کە پێشتر لە نێوان حەشدی شەعبی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئیمزا کرابوو.

چاودێران پێیان وایە ئەم ڕێکەوتنە بە زیانی بەرژەوەندییەکانی کورد لە ناوچەکە شکاوەتەوە.

ئەمانەش هەن

هه‌ردوو سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

Abduljabar Ali

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

mohammed

برادۆستیەکان پشت لە یەکێتی دەکەن

mahir