هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی دابه‌شكردنی مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه و سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی‌ش ئاماژە بەوە دەکات کە به‌غدا مووچه وه‌ك چه‌كێكی سیاسی دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بۆ (كوردستان24) رایگەیاندووە کە چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه ته‌كنیكییه‌ن كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، هه‌فته‌ی داهاتووش لیستی دابه‌شكردنی مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمی کوردستان لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هه‌بووه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌غدا مووچه وه‌ك چه‌كێكی سیاسی دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنێت.
هەروەها روونیشی کردووەتەوە کە به‌غدا كێشه بۆ مووچه دروست ده‌كات و به‌بێ لیست مووچه ڕه‌وانه ده‌كات و پرسه‌كه وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌كار ده‌هێنێت.