14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

دوو رۆژی تر پارەکە دەگات

کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج  دەکات.

بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستەکانی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەبوو، پارەی بۆ خەرج نەکردن.

ئەردەلان دۆسکی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: “وردبینیکردن و بەدواداچوون لە هەفتەی ڕابردووەوە تەواو بووە، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە مووچە بێت، بەڵام لەبەر پشووی عاشوورا وەستا و لە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج دەکرێت.”

هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە بۆ وردبینی لیژنەی چاودێریی دارایی دەگەرێتەوە، دوای بەدواداچوون هیچ گرفتێک نەبووە و ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەکە خەرج بکرێت.

لەگەڵ گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و مووچەخۆرانی ئەم دوو دامەزراوەیە ئەم هەفتەیە مووچە وەردەگرن.

ئەمانەش هەن

هه‌ردوو سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

Abduljabar Ali

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 راگەیەنرا

mohammed

ھەفتەی داھاتوو بە سەدان ھەزار فەرمانبەرانی ھەواڵە خۆشەکەیان پێدەگات

mahir