14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی كرا.

لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم گوژمەی پارە بنێردرێت.

سێشەممەی ڕابردوو چەند پەرلەمانتارێک لەسەر زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایانگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە ناردنی مووچە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق  گوتى، “لە وەزارەتی دارایی بەدواداچوونم کردووە، لە بەشی ژمێرکاری دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی مەدەنی کراوە”.

ئەمڕۆ یەکەم گوژمەی پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی بنێردرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمانەش هەن

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات

Abduljabar Ali

لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان

mohammed

کێشەی مووچە کۆتایی دێت

mahir