نیسان 20, 2025
rasr.press

د.شاخەوان عەبدوڵلا قسەی لەگەڵ سودانی و تەیف سامی کرد

سودانی  لەبارەی مووچە هەموو شتێکی بۆ روون بووەوە

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەل سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی گفتوگۆمان کرد

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتە دەستمان ، کەخۆی لە ٧ خاڵ دەبینێت و گوایە وەکو بیانو بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران بەکار دەهێندرێت ، ئەو خاڵانە جگە لە بیانوی بێ بنەما پشتی بە هیچ دەقێکی یاسایی و واقعێکی حسابی نەبەستوە ،
بەو بۆنەوە دوێنێ ٢١ ی ئاب لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی گفتوگۆمان کردو نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانم گەیاندە بەرێزیان کە هەرجارەو بەبیانویەک موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دوادەخرێت و هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتەش وەزیری دارایی عێراقە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکریت ، نمونەی هەردوو خالی ٤ و ٥ ی راپۆرتی وەزارەتی داراییم لەگەلی باسکرد کە ناوەرۆکەکەی دەڵیت دەبێت ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لەکەرکوک و خانەقینن نابێت حکومەتی هەرێم موچەیان بدات ناویان رەشبکرێتەوە ، وتم ئەوانە هەمان ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەن کە سالانێکە هەوڵ دەدەین بگوازرێنەوە سەر حکومەتی ئیتحادی و خودی ئەو وەزیرەو ئەوانی پێشتریش رێگربونە لەپرۆسەکە ، ئێستا لەجیاتی گواستنەوەیان وەزیری دارایی داوای کردوە موچەکانیان رابگرن و خاڵەکانی تریش بەهەمان شێوە هیچ بنەمایەکی نییە جگە لەسیاسەتی دژایەتی کردن و برسی کردنی خەلکی کوردستان ،
بەسوپاسەوە سەرۆک وەزیران وتی من ئاگاداری ئەوە نەبومە وادەکەم وەزیری دارایی پەیوەندیت پێوە بکات ، دوای کاتژمێرێک تەیف سامی وەزیری دارایی پەیوەندی کردو وتی سەرۆک وەزیران باسی لەنیگەرانییەکانی ئێوە کردوە ، وتم بەڵێ ئەوەی دەکریت ناحەقییەو پێچەوانەی دەستورەو دەچێتە خانەی جیاکارییەوە ، هەروەها پێچەوانەی بریاری دادگای ئیتحادی و یاسایی بودجەیە کە ئێمە لەپەرلەمان تەخسیساتی تەوامان بۆ موچەو بودجە و هەرێم داناوەو دەنگی لەسەر دراوە ،
هەندێک بیانوی هێناوە کە ئەو هەلەیەی فەرمانبەرانی کەرکوک چاک دەکریت و بەشێکیشی دیوانی چاودێری دارایی بەرپرسە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنیان .

شاخەوان دەڵێت، هیوادارم ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی بێت و چیتر بەبیانوی بێ بنەماو دور لەیاسا دەست بۆ قوت و بژێوی خەلکی کوردستان نەبەن ،
لێرەوەش ئەوە رادەگەیەنم کەهەفتەی داهاتو داوایەک ئاراستەی بەرێز سەرۆک کۆمارو وەزیرەکانی کورد لەبەغدا و سەرجەم فراکسیونەکانی کوردستان دەکەین بۆ کۆبونەوە لەسەر ئەم پرسەو راگەیاندنی هەلوێستێک لەو بارەوە ،

 

ئەمانەش هەن

پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

mohammed

هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشت کە تایبەتە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە.

aso