نیسان 20, 2025
rasr.press

سودانی لەسەر لوبنان ھاتە دەنگ و بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

ڕۆژی سێشەممە حکومەتی عێراق دوای هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی  لوبنان بڕیاریدا تیمی پزیشکی ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات و داوای هاوکاری بەپەلەی نێودەوڵەتیی کرد.

وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارانە دەکات کە لە لوبنان ڕوودەدەن، هەروەها هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ڕووداوانە، جگە لە هەڕەشە و هێرشە بەردەوامەکانی دیکە کە ئەنجامدەدرێت، هەروەها هەڕەشەی دەستپێکردنی شەڕێکی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان، بابەتگەلێکن کە پێویستیان بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بردنی ناوچەکە بەرەو هەڵدێر”.

عەوادی دەشڵێت” سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی کرد کە تیمە پزیشکییەکان و تیمە فریاگوزارییەکانی عێراق بنێردرێنە لوبنانی برا، بۆ ئەوەی بە خێرایی هاوکاریی بەپەلە پێشکەش بکەن، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی مەدەنی بێتاوان”.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی هەرێم:ئەم سەردانە سەرەتایەکی نوێیە لە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.”

Abduljabar Ali

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ترەمپ دەکات.

aso

لە بەردەڕەش: کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی کۆتایی ژیانی ژنێک

mohammed