17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ دوو مەبەست سەردانی بەغدا دەكات

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەست سەردانی بەغدا دەكات، هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان و دەستكردنەوە بە ناونووسینیان.

لە ساڵی 2013ـەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراوە، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار کراون و 13 هەزار و 227 کەسیان ناویان دراوەتە بەغدا.

لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، 63 هەزار و 200 یان  150 هەزار دینار وەردەگرن و شەش هەزاو 800 یان فەرمانبەری حکومەتن و 100 هەزار دینار وەردەگرن.

مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لە بەغدا لە 250 هەزارەوە دەستپێدەكات و تا نزیكەی 500 هەزار دینارە، بە هاوتاكردنی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

ئەمانەش هەن

سودانی بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

mahir

بریارەکەی وەزیری دارایی هەفتەیەك بڕ دەكات

mohammed

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە

mahir