21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

قەدیرۆف بۆ ڕووسیا: تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەربهێنن


سەرۆکی شیشان ڕەمەزان قەدیرۆف داوا دەکات، دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆری ڕووسیا دەربهێنن، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە کارەساتێکی سروشتی لە سووریا بکرێت.

دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی شیشان ڕەمەزان قەدیرۆف لە پێگەی تیلیگرامی خۆی نوسیوویەتی: ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانیان، دەیانەوێت ئاڵۆزیی لەنێوان ڕووسیا و دەسەڵاتی نوێی سووریا دروست بکەن، بەڵام ئێمە دەرفەت بەوە نادەین، دەشڵێت: خەڵکی سووریا بەدوای ئارامی و ژیانێکی سەقامگیردایە.

قەدیرۆف ئاماژە بەوە دەکات، کارە لە پێشینەکان ئەوەیە، ڕیگریی لە کارەساتێکی مرۆیی لە سووریا بکرێت و دەڵێت: ئەوە کێشەیەکی گەورەیە و ڕووسیا توانای هەیە هاوکاریی پێویست پێشکەش بە سووریا بکات.

دەشڵێت: ئەوەی گرنگە ئەوەیە، ڕووسیا دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆری خۆی دەربهێنێت، بوونی ڕووسیاش لەسەر خاکی سووریا، ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵکی سووریا دابین دەکات.

ئەمانەش هەن

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

mahir

بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا سەبارەت بە ناردنی كۆچبه‌رانی بۆ ڕواندا.

aso

لە سنووری خورماتوو بۆمبێک بە پێشمەرگەیەکی لیوای 20 دەتەقێتەوە.

aso