17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان هاوسەر و سێ منداڵەكەی كوشت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری بەغدا، كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان بە هۆكاریكی نادیار هاوسەر و هەرسێ منداڵەكەی خۆی دەكوژێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: ئەم ئێوارەیە لە سێیەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لە گەڕەكی وەشاش لە پارێزگای بەغدا كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە چەك هاوسەر و هەرسێ منداڵەكەی خۆی دەكوژێت.

دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە بۆ دیاریكردنی هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە.

ئەمانەش هەن

کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

aso

دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان سامانی ماسییان بووژاندووەتەوە.

aso

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە

mohammed