17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

له رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری خەبات دوو کەس کوژران.

له رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا، بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.

بەرپرسێک لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ (سێشەممە) ڕایگەیاند ، لە رووداوەکەدا “دوو کەس” کوژراون و چەند کەسێکیش بریندارن.

هەروەها دکتۆر هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستی خەبات  گوتى، کاژێر 02:26ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێک و سێ بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی خەبات، کە برینی یەکێکیان ئەوکات سەخت بووە.

هەردوو لایەنی شەڕەکە خزمی یەکترن. بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات گوتی، دوای رێکاری پێویست، تەرمی قوربانییەکیان رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.

ئەمانەش هەن

ئێران هەڕەشەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێم دەكات

mahir

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

aso

وەزیری ناوخۆ: دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە هۆکاری سیاسی هەیە

mohammed