نیسان 20, 2025
rasr.press

لە ترسی هێرشی ئەمریکا و ئیسڕائیل، ئێران سیستەمە بەرگرییەکانی ئامادە کردووە

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی بەریتانی ئێران خۆی بۆ ئەگەری هێرشێكی هاوبەشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئامادە دەكات، بۆ ئەو مەبەستە سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە نزیك ئەو دامەزراوانەی ئامادە كردووە، وەك رۆژنامەی “تەلەگراف”ی بەریتانی باسی دەكات.
دوو سەرچاوەی باڵا بە رۆژنامەكەیان راگەیاند، ئێران سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دەوروبەری دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەكییە سەرەكییەكانی بەهێز كردووە، لەوانە ژمارەی سیستمەكانی زیاتر كردووە، یەكێك لە سەرچاوەكان ئاماژە دەكات، ئێران هەموو شەوێك پێشبینیی هێرش دەكات و خۆی بۆی ساز داوە، هەموو ناوچە گرنگ و هەستیارەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەسازییەوە، لەوانە ناوچە نهێنییە هەستیارەكان.
سەرچاوەكە ئاماژەی كرد، لە ماوەی ساڵانی دوایی ئێران رێوشوێنی خۆپارێزی وەرگرتووە، بەڵام لە چەند مانگی دوایی بە شێوەیەكی بەرچاو خۆی ئامادە كردووە، بەتایبەتی لە دوای هێرشەكەی ئیسرائیل لە كۆتایی ساڵی رابردوو، ئەو ئامادەسازییانش بەتایبەتی لە دوای لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا زیاتر بووە، كە باسی پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل لە لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران كرد.
جیا لەوانە هەواڵگریی ئەمەریكا لە سەردەمی جۆ بایدن و ترەمپیش، پێشبینیی ئەوەیان كرد كە ئەگەری زۆرە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لە ماوەی ئەمساڵدا، شارەزایان پێیان وایە رەنگە ئیسرائیل نەتووانێت بە تەنیا دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لە ناو ببات، بۆیە پێویستیی بە ئەمەریكا دەبێت، ئەوەش وەك كارتێكی بەهێزە لە دژی ئێران بۆ ناچاركردنی بۆ هاتنە ناو گفتوگۆ و واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریكا.

ئەمانەش هەن

لونا شبل راوێژکاری بەشار ئەسەد گیانی لەدەستدا.

aso

ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرت.

aso

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە بەرژەوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە

aso