نیسان 20, 2025
rasr.press

موهەیمین حەمدانی : سەرۆک بارزانی ڕازی نەبوو پارێزگاری کەرکووک بۆ عەرەب بێت.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سەرۆک بارزانی ڕازی نەبوو خولی یەکەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت.

ڕۆژی 4ی ئاب سەرکردەکانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، باسیان لە چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی کەرکووک کرد.

موهەیمین حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی پارێزگای کەرکووک و بەشداربووی کۆبوونەوەکە، لە چاوپێککەوتنێکدا ئەوەی خستووەتەڕو، ئەوان وەک نوێنەرانی عەرەب لە کۆبوونەوەکەدا پێداگربوون لەسەر ئەوەی خولی یەکەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت، هۆکاری ئەو داواکارییەشیان ئەوە بوو کە فراکسیۆنە عەرەبییەکان شەش کورسییان هەیە و لە پارتی و تورکمان کورسییان زیاتر بووە.

“لە وەڵامدا سەرۆک بارزانی پێی گوتین کورد لە کەرکووک حەوت کورسی هەیە نەک تەنها دوو کورسییەکەی پارتی، بۆیە ئێمەش قبووڵی ناکەین خولی یەکەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت و پێداگرین لەسەر ئەوەی کە دەبێت خولی یەکەمی پارێزگاری کەرکووک بەرکەوتەی کورد بێت”، ئەو پەرلەمانتارە وادەڵێت.

ئەمانەش هەن

سەرۆک بارزانی: تاوانانەکانی دژی خەڵكی كوردستان دەرئەنجامی عەقڵییەتی شۆڤێنی سەردەمی پێشووی عێراق بووە.

aso

له رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری خەبات دوو کەس کوژران.

aso

لە موسڵ ھەڵھاتن، ئاسایشی ھەولێر دەستگیری کردن

mahir