نیسان 20, 2025
rasr.press

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (22ـی نیسانی 2024) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگیی و هاریکاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.

ئەمانەش هەن

پەیامی ئەمریکا لەبارەی پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان.

aso

بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئۆتۆمبێلەکەم لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنرایەوە

mohammed

نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ به‌غدا .

Abduljabar Ali