21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لەئێسادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،  ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.
بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بەراورد بە دوێنێ هەزار و ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا نرخی دۆلار نزیکەی دوو هەزار دینار گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە.

بەرزبوونەوەی دۆلار پەیوەستە بە رێژەی خواست و خستنەڕووی بانکی ناوەندی، لەو بارەیەشەوە شارەزایەکی دراو لە بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خستنەڕووی دۆلار و دەستپێکردنەوەی فرۆشی دۆلاری کاش بە گەشتیاران، نرخی دۆلار دادەبەزێت.

ئەمانەش هەن

🔴 پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەڵاح ڕەفیق

Abduljabar Ali

پارتی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

mahir

قایمقامی هەولێر: داوای یاسایی دژی ئەو میدیایەی یەکێتی تۆمار دەکەین کە بێڕێزی بە هەولێر کردووە

mohammed