17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

نێچیرڤان بارزانی مێژوو دەهەژێنێت: پەیامێک لە قووڵایی ٧٨ ساڵ خەباتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕینی 78 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
ئەو له‌ پەیامەکەیدا وێڕای داكۆكى له‌ به‌ها و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و ئه‌و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌ باڵایانه‌،  باسی لەوە کردووە کە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ له ‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاریى گه‌وره‌دان.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی داوە کە پارتى چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كى هه‌یه‌، ئێستە و بۆ هه‌میشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌ و به‌ هه‌موو هێز و توانایه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت‌.
دەق ی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
له‌ یادى 78 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كوردستاندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. به‌ شكۆوه‌ ڕابه‌رى گه‌لى كوردستان و دامه‌زرێنه‌رى پارتى، بارزانیى نه‌مر و ته‌واوى هاوه‌ڵانى و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕانه‌ به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ كاروانى خه‌باتى پارتى و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستاندا تێكۆشاون و قوربانییان داوه‌.
به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌ركردایه‌تى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى و له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و گه‌لى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. له‌ كاروانى به‌رده‌وامى خه‌بات و تێكۆشاندا، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ پارتیمان و هه‌موو دڵسۆزانى كوردستان ده‌خوازم.
له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا داكۆكى له‌ به‌ها و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و ئه‌و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌ باڵایانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پارتى له‌پێناویاندا دامه‌زرا و ڕابه‌رایه‌تیى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستانى كرد. مایه‌ى شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژى دامه‌زراندییه‌وه‌، پارتى پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تییه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى و سه‌رفرازیى كوردستان و تا سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى به‌ بڕواوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌.
له‌ كاتێكدا یادى پیرۆزى 16ى ئاب ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاریى گه‌وره‌دان. پارتى چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى سه‌ره‌كى هه‌یه‌، ئێستا و بۆ هه‌میشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌ و به‌ هه‌موو هێز و توانایه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت‌.
پارتى هه‌میشه‌ شانازى به‌ مێژووى تێكۆشان و قوربانى و ده‌سكه‌وته‌‌كانییه‌وه‌ ده‌كات و به‌ بڕوا و متمانه‌ى گه‌لى كوردستان، به‌ هیوا و ئومێده‌وه‌ بۆ داهاتوویه‌كى گه‌شتر كار ده‌كات. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ خۆى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نوێ بكاته‌وه‌ و بره‌و به‌ ئه‌زموونى حوكمڕانى و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و گیانى نیشتمانى و سووربوون له‌سه‌ر تێكۆشان بدات تا ئازادى و سه‌رفرازى و هه‌موو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
سڵاو و دروود له‌ گیانى پاكى شه‌هیدان
پیرۆز بێت یادى 16ى ئاب
نێچیرڤان بارزانى
2024/8/16

ئەمانەش هەن

سه‌رۆك بارزانی: جینۆسایدی شنگال برینێكە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان.

aso

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بەبەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

Abduljabar Ali

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

Abduljabar Ali