نیسان 20, 2025
rasr.press

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.

به‌پێی فه‌رمانێكی هه‌رێمی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 20/10/2024ـی وه‌كوو كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیار كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26/6/2024، دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، ڕایگه‌یاند: دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ بیرۆبۆچوونه‌كان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره‌ 222ی ساڵی 2024ـی دا، به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به‌ دیاركردنی 20/10/2024 به‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.

ئەمانەش هەن

مالیکی ترسەکەی نەشاردەوە، نیازی ئیسڕائیلی ئاشکرا کرد

mahir

لە یەکەم ڕۆژی جەژندا گەنجێ بە رووداوی هاتوچوو گیانی لەدەست دا

mohammed

قسە مانادار و گرنگەکانی سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مپێس بزانە

mahir