نیسان 20, 2025
rasr.press

وەزارەتی ناوخۆ “موژدە”ـیەک بۆ هێزەکانی ئاسایش ڕادەگەیەنێت

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئیمزای لەسەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئیمزای لەسەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

بە پێی هەمواری نوێ، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهامبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ. بەم جۆرە داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە جەنابی وەزیر، جێبەجێ دەبێت”.

میرانی دەڵێت، “ئەم جۆرە لە حووکمڕانی پێی دەگوترێت ‘حکوومەتی وەڵامدەرەوە’، کاتێک هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی ڕەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حووکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە”.

 

ئەمانەش هەن

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

aso

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

aso