19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

پێشەوا هەورامی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی ئاشکرا کرد

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە دوای جەژنی قوربان مووچەیەکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6/2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “داواکارییەکانی بەغدا بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێ کراون و هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەماوە.”

گوتیشی: “لە دوای جەژنی قوربان مووچەیەکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.”

ئەوەشی خستە روو: “مانگی داهاتوو ژمارەی ئامێرەکانی پارەدان زیاد دەکرێت و ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەشی کە لە رێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن بۆ دوو هێندە زیاد دەبێت.”

هەروەها گوتەبێژی حکوومەت سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر ئەم بابەتە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

ئەمانەش هەن

بڕیارێك لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەدرێت.

aso

سەبارەت بە دابەشکردنی دوو مووچەی ھێزە ئەمنییەکان زانیاری نوێ گەیشت

mahir

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد

mohammed