17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن .
ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەییدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمانەش هەن

ئاسایشی ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

mahir

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە​

mahir

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

mahir