22.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

چارەنووسی مووچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکرێت.

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست چارەنووسی مووچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکات و دەڵێت هیچیان نافەوتێن و هەفتەی داهاتوو یەکێکیان خەرج دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ و مووچەیەکیشیان وەکو مامۆستای گرێبەست دەخاتەڕوو.

لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستەی مانگی (6)ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت لە سەرجەم پەروەردەکانی ( هەولێر، سلێمانی، دەهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین ).

دەربارەی مووچەی مانگی (9)ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەڕمی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، بۆ ئەوەی تەمویلی پارەکەیان بکرێت لەڕێگای وەزارەتی دارایی بۆ بانکەکان، بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.

بۆ شایستەی مانگەکانی (7، 8) کە نیو مقطوتە، دوای مووچەی مانگی نۆ لە دەرفەتێکدا بەیەکەوە دابەش دەکرێن، بۆیە ئەم شایستەیە نافەوتێت.

لە ئێستاوە مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەکان مامەڵەی گرێبەست دەکەن، دوای تەواو بوونیان ڕاستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری (UPN) یان بۆ دەکرێت.

ئەمانەش هەن

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زه‌وی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی سنووری مادده‌ی 140

mohammed

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٣) دابەش دەکرێت

mahir

کەشناسی هۆشداری دا لە ئەگەری بارینی بارانی بەخوڕ

Abduljabar Ali