19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

چەند ‎تیکتۆکچیەک دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی هەشت کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەوانە کەسایەتییەکی ناسراوی سۆشیاڵمیدیایە بەناوی “فەرمانی لەفە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 18-02-2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند: “لەو هەشت کەسەی دەستگیرکراون دوو کەس بە ناوەکانی فەرمانی لەفە و مام لەتیف هەن”.

ئەو دوو تۆمەتبارە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسراون، هەفتەی رابردوو لە لایڤی تیکتۆکدا ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە و چەند وشەیەکی نەشیاویان دژی یەک بەکارهێنا، بەڵام دواتر فەرمانی لەفە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا پەشیمانی دەربڕی و داوای لێبووردنی لە خەڵک و ئەوانە کرد گوێیان لە قسەکانی بووە.

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بە بڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی، هەشت تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکران، تۆمەتباران لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردووەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە”.

ئەمانەش هەن

ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

aso

دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق.

aso

بەشار ئەسەد و ئەرۆغان دێنە عێراق

mohammed