نیسان 20, 2025
rasr.press

چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر دروست دەكرێت

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكان لە هەولێر جێبەجێ دەكات كە بۆ پاراستنی سەگە بێلانەكانە لەناو شەڵتەرەكەدا.

شارەوانی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بە گوژمەی نزیکەی 55 ملیۆن دینار، پرۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەر لەژێر جێبەجێکردن دایە.

بڵاویشی كردەوە: برگەکانی پڕۆژەكە پێک دێت لە شەقامێکی قیر بەدرێژیی (400) مەتر و 3 مەتر پان، لەگەڵ دروستکردنی 400 خانووی کۆلیت و دروستکردنی 6 کەپری 6 بە 6 بۆ سێبەر.

هەروەها بڵاوی كردەوە: هەر لەنێو شەڵتەرەكەدا 5 حەوزی ئاو بۆ فێنکردنەوەی ئاژەڵەکان لە وەرزی گەرما دروست دەكرێ، لەگەڵ کۆنکریتکردنی گۆرەپانێک بۆ دانانی خواردن بۆ ئاژەڵەکان و پاراستنی ژینگەی ناو شەڵتەرەکە.

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكان لە شاری هەولێر كرایەوە كە تێیدا سەگە بێ لانەكانی نێو كووچە و كۆڵانەكانی شاری تێدا كۆكرایەوە كە ببوونە هۆكاری مەترسی بۆ سەر هاووڵاتییان و دیمەنێكی ناشارستانی بە پایتەخت بەخشی بوو، لە قۆناغی سەرەتاشدا سەرووی دوو هەزار سەگی تێدا كۆكرایەوە.

ئەمانەش هەن

بەھەزاران لوبنانی ڕوویان له سووریا کردووە.

aso

نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری تا دوای جەژن ڕاگیرا

aso

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە,

Abduljabar Ali