17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ژیان بەبێ سۆشیال میدیا چی لێدێت ؟!

پچڕانی بەرفراوانی ڕۆژی سێشەممە كاریگەری لەسەر فەیسبووك و ئینستاگرام و تەوەرەكان هەبوو و ڕێگری لە بەكارهێنەران كرد بچنە ناو ئەكاونتەكانیانەوە.
دوای نزیكەی دوو كاتژمێریش ،كۆمپانیای مێتا گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەكەی بۆ پلاتفۆرمەكانی ڕاگەیاند.
لەو چوارچێوەیەدا ئەنەس نەجداوی، ڕاوێژكاری كەناڵی ئەلعەرەبییە بۆ تەكنەلۆجیا و سۆشیال میدیا، گوتی، ئەم پچڕانە یەكەمجار نییە بۆ پلاتفۆرمەكانی مێتا، نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر پچڕانێكی گەورەتر هەبوو كە زیاتر لە 6 كاتژمێری خایاند .
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەڵە تەكنیكیانە تەنانەت لە ئاڵۆزترین و پارێزراوترین سیستەمەكانیشدا ڕوودەدەن و ئەمەش شتێكی ئاساییە.
كەواتە بەبێ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژیان چۆن دەبوو؟……
هەندێك دەڵێن: بەبێ سۆشیال میدیا دۆخەكە نامۆ دەبێت، ژیان ئەوەندە بێزاركەر دەبێت كە هیچ كارێكیان نابێت بیكەن.
لە لایەكی دیكەوە، هەندێكی دیكەش پێیان وایە كە ژیان باشتر و ئارامتر دەبێت، زۆر شتیش ڕاستەوخۆتر دەبێت، بەو پێیەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بۆ زۆر شت و بۆ زۆر لایەنی كۆمەڵگا وێرانكەر بوون.

ئەمانەش هەن

پارتی بەیاننامەیەكی توندی بڵاو كردەوە

mohammed

وەزارەتی پەروەردە وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکات.

aso

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

mohammed