17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

کۆماندۆی یەکێتی لە سلێمانی بەردەوامە لە کاری نایاسایی و پێشێلکاری دژی هاوڵاتیان


هێزی کۆماندۆ لە سلێمانی بەردەوامە لە دانانی بازگەی نایاسایی و پێشێلکاری دژی هاوڵاتیان

هێزی ناوزڕاوی کۆماندۆ لە شاری سلێمانی، کە بە پشتیوانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کار دەکات، بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەوەی نایاسایی و پێشێلکاری بەرامبەر هاوڵاتیان.

لە نوێترین پێشێلکارییەکانیاندا، ئەم هێزە بە شێوەیەکی نایاسایی و بێ ڕەچاوکردنی هیچ یاسا و ڕێسایەک، بازگەی لە دەروازە لاوەکییەکانی سلێمانی داناوە.
ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی ئاسایش پێشتر بازگەیان لەو شوێنانە هەبووە. ئەم کردەوەیە نیشانەی ئاشکرای پێشێلکردنی دەسەڵاتی یاسایی و هەوڵدانە بۆ سەپاندنی هێزی نایاسایی بەسەر شارەکەدا.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێزە بەردەوامە لە دەستدرێژیکردنە سەر مافی هاوڵاتیان، دەستگیرکردنی خەڵک بەبێ بڕیاری دادگا، و تێکدانی ژیانی ئاسایی خەڵک.
هەروەها، لە ڕابردوودا ئەم هێزە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی دوو هاوڵاتی. یەکێک لەوان چایەچی بووە و ئەوی دیکەش هاوڵاتییەکی ئاسایی بووە. ئەم ڕووداوانە نیگەرانی قووڵی لای خەڵکی شارەکە دروستکردووە.

چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای لێپێچینەوەی خێرا و توند دەکەن لە ئەندامانی ئەم هێزە و ئەو کەسانەی پشتیوانییان لێدەکەن.
هەروەها داوا دەکەن کە دەسەڵاتی یاسایی بگەڕێندرێتەوە بۆ هێزە فەرمییەکانی ئاسایش و پۆلیس، و بازگە نایاساییەکان هەڵبوەشێندرێنەوە.
خەڵکی سلێمانی چاوەڕوانی هەڵوێستی جددی دەکەن لە لایەن حکومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە مەترسیدارە و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ شارەکەیان.

ئەمانەش هەن

لە بەردەڕەش: کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی کۆتایی ژیانی ژنێک

mohammed

وەزارەتی شارەوانی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

aso

قایمقامی هەولێر: داوای یاسایی دژی ئەو میدیایەی یەکێتی تۆمار دەکەین کە بێڕێزی بە هەولێر کردووە

mohammed