22.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

کێشەی مووچە کۆتایی دێت

کێشەی مووچە کۆتایی دێت

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: ڕێککەوتن کراوە لەم یەک دوو مانگەی داهاتوودا، کێشەی مووچەیفەرمانبەران و تەنانەت هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک دوا ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەراورد بە ڕابردوو زۆر باشە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ئیخڵاس دلێمی دەڵێت: تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، ڕاستە پێشتر کێشە هەبوو، بەتایبەت لەمووچەی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشیان، بەڵام دوای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێککەوتن کرا، دادگای فیدراڵیش شیکردنەوەی بۆ بڕیاڕەکەی خۆی کرد و گوتی: هەر بانکێک کە متمانەپێکراوی بانکی ناوەندیی بێت، دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بە بانکیی بکات.

دلێمی دەشڵێت: ڕەنگە ئاریشەی دوا کەوتنی مووچە لەم مانگە هەبێت، بەڵام لە مانگەکانی داهاتووەوە لەڕێگەی ڕێکارێکی دیاریکراوەوە مووچە فەرمانەران و هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شیوەیەک دوا ناکەوێت.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

Abduljabar Ali

ھەفتەی داھاتوو بە سەدان ھەزار فەرمانبەرانی ھەواڵە خۆشەکەیان پێدەگات

mahir

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

aso