نیسان 20, 2025
rasr.press

کەنەدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی.

کەنەدا هاووڵاتیانی خۆی ئاگەدار کردەوە، کە خۆیان لە هەموو جۆرە گەشتێک بۆ ئیسرائیل بە دوور بگرن و ڕایگەیاند “شەڕی چەکداریی هەڕەشە لە ئاسایش ناوچەکە دەکات”.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، حکوومەتی کەنەدا لە ڕێنماییەکانی گەشتکردن بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاندووە “ڕەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوە دۆخی ئەمنی زیاتر تێک بچێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە “ئەگەر شەڕە چەکدارییەکان چڕتر ببنەوە، ئەوە ڕەنگە کاریگەریان لەسەر ئاستی بازرگانیش هەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی پچڕانی گەشتەکان، لەنێویاندا داخستنی ئاسمان و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان”.

دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، کە لە سەردانێکیدا بۆ تاران لە شوێنی حەوانەوەی خۆیدا کوژرا، مەترسی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر بووە، ئێران و میلیشیاکان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکەن.

ئەمانەش هەن

تڕەمپ ڕاوەناستێ، بزانە ئەمجارە کێ سزا دەدات؟

mahir

کەشێکی زۆر سارد دەگاتە هەرێم و بەفر دەبارێت

mahir

زێلێنسکی لە بەرانبەر ترەمپ ئاڵای سپی هەڵ دەکات

mahir