نیسان 20, 2025
rasr.press

‎گوتەبێژی پارتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی “کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەدرێن

گوتەبێژی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی “کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەدرێن.”
ئه‌مرۆ شەممە، 22ی شوباتی 2025، له‌ په‌راوێزی یه‌كه‌مین دیداری هه‌ژار موكریانی ، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دایەوە و رایگه‌یاند،
ئەمڕۆ لە سلێمانی هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. “لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک بابەتی گرنگ دەکرێت. هاوکات ئەو ڕەشنووسەش تاوتوێ دەکرێت کە لیژنە تەکنیکییە هاوبەشەکەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون، تاوەکوو پەسەند بکرێت.”
هەر لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی، گوتەبێژەکەی پارتی ئاماژەی بەوە دا: “پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ بدرێن.”
گوتەبێژی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: “ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە بەم نزیکانە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ته‌شكیل بدرێت.”
هاوکات باسی لەوەش کرد، لە ماوەی ڕابردوودا “کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی کراون. ئەو بابەتە تەکنیکی و سیاسییانەی كه‌ دەبووایە باسی لێ بکرێت، باسی لێ کراوە و لەسەر زۆرینەی بابەتەکان ڕێککەوتوون.”

ئەمانەش هەن

دوای بە گرێبەستکردنی وانەبێژان حکومەت ھەواڵێکی خۆشی بۆ ئەم چینەش ھەیە

mahir

ژمێرکاری دارایی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی : پەتی درۆ کورتە

mahir

بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو مەککە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج

Abduljabar Ali