نیسان 20, 2025
rasr.press

ھەواڵی خۆش لەبارەی تەواوی مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ ھات

وەزیری دارایی پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی سێشەممە ( ١٨ ی شوباتی ٢٠٢٥ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە بەڕێز ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری .

لەدیدارێکدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەڕێی گفتوگۆ و دانوستان.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر دواین ڕێکكەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر پرسی مووچە خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان لەهەولێر و بەغداد دواجار لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرا و کێشەی تەمویل و تەرخان چارەسەر کرا و بڕیاردرا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٥ بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆی خەرج بکرێت.

لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی کرد لەسەر گەیشتن بەڕێکكەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ڕایگەیاند گرنگە لەمەودوا هەرێمی کوردستان یاسای بوودجەی هەبێت لە پێناو شەفافیەت لە داهات و خەرجیەکان، هەروەک بەپێویستی زانی گرنگی زیاتر بە کەرتی بانکی بدرێت، پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی لە کابینەی نۆیەم دووپات کردەوە.

لەلایەکی ترەوە بەڕێز ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند وەک وەزارەتی دارایی هەموو ساڵێک پڕۆژە یاسای بوودجەیان ئامادە کردووە و بۆ ساڵی ٢٠٢٥ یش پڕۆژەکە ئامادە کراوە، هەروەک باسی لەبەرەو پێشچوونەکانی پڕۆژەی هەژماری من کرد کە پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق و بەئاگاداری سەرۆک وەزیرانی عێراق قۆناغی باشی بڕیووە و لەچەند مانگی داهاتوودا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بانکە بەشداربووەکانی ناو پڕۆژەکە دەبنە خاوەن هەژماری بانکی.

لەبەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ئاوات شێخ جەناب باسی لەو چاکسازی و ڕێکارانە کرد کە لە گومرگ و خاڵەسنوریەکان ئەنجامیانداوە و سەرجەمیان بەسیستەمی ئەلکترۆنی بەوەزارەتەوە بەستراونەتەوە، ئەوەش بەراورد بەخاڵەسنوریەکانی عێراق شەفاف تر و پێشکەوتوو ترە.

ئەمانەش هەن

دوای تێپەڕبوونی 8 مانگ.. تا ئێستا پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆكە

mohammed

پارەی دیکە نێردرا, بەسەر ئەم کەسانەدا دابەش دەكرێت

mohammed

خشتەی نوێی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و پلەکانیان بڵاودەکرێتەوە

mahir