نیسان 20, 2025
rasr.press

ھەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران ھات

بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەم ھەفتەیەدا ناوی 150 ھەزار فەرمانبەر رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ زەوی وەرگرتن، و ئەمساڵ رەزامەندی بۆ هەموو فەرمانبەران وەردەگیرێت.

سەربەست مەولوود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند، 150 ھەزار ناوی تر بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئامادە كراوە بۆ ئەوەی لەم ھەفتەیە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت، كە ئەوانە لیستی ناوەكانە و هیچ كێشەیەكیان نییە، زەوییان بۆ تەرخان دەكرێت بەپێی شارەوانییەكان.

روونیشی كردەوە، ئەو ناوانە ھەموو ھەرێمی كوردستانی تێدایە و زۆرینەی وەزارەتەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، كە دەكاتە گرووپی یەكەمی وەزارەتەكان و گرووپی دووەمی پرۆسەی دابەش كردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

“ئەمساڵ دەتوانین رەزامەندی بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەى زەوی وەردەگرن لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگرین، بەڵام لەسەر شارەوانییەكان دەمینێتەوە كە رەزامەندی بۆ وەرگیرا تا چەند دەتوانن زەوییان بۆ دابین بكەن” بەرپرسەكەی وەزارەتی شارەوانی وای گوت.

دووپاتی لەوەیش كردەوە، وردبینییان كردووە لە فۆرمەكان كە نزیكەی 400 ھەزار فەرمانبەرە لە ھەرێمی كوردستان، کە لە زەوی وەرگرتن سوودمەند دەبن.

مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری دابەشكردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران دا و گرووپێك لە فەرمانبەران زەوییەكانیان وەرگرت، ئێستە كار بۆ ئەوەی دەكرێت تەواوی فەرمانبەران زەوی وەربگرن.

ئەمانەش هەن

هەواڵی خۆش لە بارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت

mahir

سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

mohammed

ئامارەکانی حاجییانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە

mohammed