17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ھەواڵێکی خۆش لە حکومەتی ھەرێمەوە

بە بڕیارى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن.

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بڕیاریداوە بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن.

هەروەها لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم بڕیارە بە مەرجێکە کە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندکارانە بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.

ئەمانەش هەن

عەرەبی هاوردە لە کەرکووک ڕێگری له جووتیارانی کورد دەکەن .

aso

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

Abduljabar Ali

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali