نیسان 20, 2025
rasr.press

ھەڕەشە لە دەسەڵاتی تەحریر شام دەکرێت

كەناڵی (ڕووسیاتودەی) بڵاوی كردووەتەوە، لە یەكەم بەیاننامەی خۆی دوای كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هەڕەشە لە دەسەڵاتی نوێی سووریا دەكات و دەڵێت: گەر لەگەڵ ڕۆژئاوا و پابەند بە ڕێككەوتن و پەیمانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاو بنێن، دژایەتییان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە زیاتر دەكەن.

هەروەها باسی لەوە كردووە، گرووپە چەكدارەكانی دەستەی تەحریر شام كە بوونە هۆی خستنی بەشار ئەسەد لە سووریا، هیچ نین جگە لە دەستوپێوەندی توركیا و وڵاتانی دیكە.

هاوكات دەسەڵاتی نوێی بە بەشداری لە جەنگی بەوەكالەت بۆ هێزە هەرێمییەكان تۆمەتبار كردووە و دەڵێت:مەبەست تەنیا دەستخستنی قازانجی سیاسییە لەسەر مێزەكانی گفتوگۆ.

ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە دەشڵێت:”هەرلایەك كار بۆ دەوڵەتی مەدەنی لە سووریا بكات، بەكرێگیراوی ئیسرائیل و ئەورووپایە.”

ئەمانەش هەن

گرێبەستی بەڵێندەری پڕۆژەی گەشەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر هەڵدەوەشێنرێتەوە.

aso

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali

چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەكانتان بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.

aso