نیسان 20, 2025
rasr.press

ئامادەکردنی لیستی مووچە پێش دەخـرێ

ئامادەکردنی لیستی مووچە پێش دەخرێ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری دا پێویستە وەزارەتەکان لە 10 رۆژی سەرەتای هەر مانگێکدا لیستی مووچە ئامادە بکەن تا رەوانەی بەغدا بکرێت

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاردرا کە پێویستە وەزارەتەکان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەکەمی هەموو مانگێک، تا هیچ بیانوویەک نەمێنێت کە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و ئاسایش و دوا پێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆی كرد.

پێشتر لیستی مووچە تا 20 هەر مانگێک کاتی پێویست بوو بۆ ئامادەکردنی، بەڵام بەو بڕیارە کاتەکەی پێش دەخرێت، تا لەگەڵ وەزارەتەکانی عێراق دابەش بکرێت.

ئەمانەش هەن

هەواڵی خۆش لە بارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت

mahir

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حەوت گەیشت

mohammed

کۆمیسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڕیاری دا

mohammed