13.6 C
Chicago
حوزه‌یران 5, 2025
rasr.press

هۆشداری دەدرێت زۆری نەماوە ئێران بەم چەکە بگات


چەند کاتژمێرێک پێش سەردانەکەی بۆ تاران، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، هۆشداری دا لەوەی ئێران “دوور نییە” لە پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردووەوە، گوتی: “ئەوە وەک مەتەڵێک وایە، ئەوان پارچەکانیان هەیە، ڕەنگە ڕۆژێک بێت بتوانن پێکەوەیان بنێن. هێشتا هەندێک ڕێگایان ماوە پێش ئەوەی بگەنە ئەو قۆناغە، بەڵام دوور نین، دەبێت دان بەوەدا بنێین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە بەس نییە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێن (ئێمە چەکی ئەتۆمیمان نییە) بۆ ئەوەی باوەڕمان پێیان هەبێت، دەبێت بتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە.

گرۆسی کە دوایین سەردانی بۆ ئێران لە مانگی نۆڤەمبەردا بووە، گەیشتووەتە تاران و ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆ دەبێتەوە.

ئەم لێدوانە پێش خولێکی نوێی دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن دێت کە تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاندووە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە ڕۆما بەڕێوە بچێت.

ئەمانەش هەن

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغدا دەكرێت

mohammed

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای فیدراڵ دەکات

Abduljabar Ali

ناسنامەی ئەو هێزەی حەشـ*ـدی شـ*ـەعبی ئاشكرا کرا كە ئەمڕۆ چوونە كوڵەجۆ.

aso